کەنعانی: دڕندەکاری بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانێ ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424485-کەنعانی_دڕندەکاری_بەدژی_خەڵکی_غەزە_هیچکات_ناتوانێ_ڕژیمی_ئاپارتاید_لە_مەترسی_لەنێوچوون_بپارێزێ
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدژکردەوە بە سەده مین ڕۆژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی غەزە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هەنوکە دەستی ئەو ڕژیمە خاڵی یە لە کەمترین دەسکەوتێکی ستراتیژیک و هەربۆیە ئەو دڕندەکاریانە بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانن ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2024 07:20 Asia/Tehran

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەدژکردەوە بە سەده مین ڕۆژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی غەزە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هەنوکە دەستی ئەو ڕژیمە خاڵی یە لە کەمترین دەسکەوتێکی ستراتیژیک و هەربۆیە ئەو دڕندەکاریانە بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانن ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزن.

ناسر کەنعانی"ی وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەبۆنەی سەدڕۆژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی غەزە لە لاپەرەی ئیکس"ەکەی دا نووسی سەد هەزار قوربانی فەلەستینی بریتی لە بیست و سێ هەزار شەهیدو زۆرتر لە شەست هەزار بریندار لەئاکامی سەد ڕۆژ شەڕی زایونیستەکان بەدژی غەزە مێژینەیەکی ڕەش و سەرشۆڕانەو شەرمەزارانەی بۆهەمیشە لەنێو لاپەرەکانی مێژوداو لەنێو دادگای ویژدانی مرۆڤایەتی دا بۆ ئەو ڕژیمە ساختەو حکومەتی ئەمریکا تۆمار کردوە. 

ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند کە هەنووکە دەستی زایونیستەکان خاڵی یە لە کەمترین دەسکەوتێکی ستراتیژیک و هەربۆیە ئەو دڕندەکاریانە بەدژی خەڵکی غەزە هیچکات ناتوانن  ڕژیمی ئاپارتاید لە مەترسی لەنێوچوون بپارێزن، چونکە دواڕۆژو داهاتوو بۆ فەلەستین و نەتەوە زۆرلێکراوو خۆڕاگرەکەیەتی.