کەنعانی: بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی تۆمەت پاڵدانە ئێران، لە ئەستۆی بکران و ئەنجامدەرانیەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424777-کەنعانی_بەرپرسایەتی_شوێنهاتەکانی_تۆمەت_پاڵدانە_ئێران_لە_ئەستۆی_بکران_و_ئەنجامدەرانیەتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی بێ بنەما لە ئێران، چەشنێک چەواشەکاری و پیلانگێڕیی کەسانێکە کە بەرژەوەندییەکانیان لە ڕاکێشانی دوبارەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی تازە لەناوچەدا دەبینن، هەتا لەو ڕێگەوە کێشەکانیان بشارنەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2024 11:40 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی بێ بنەما لە ئێران، چەشنێک چەواشەکاری و پیلانگێڕیی کەسانێکە کە بەرژەوەندییەکانیان لە ڕاکێشانی دوبارەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی تازە لەناوچەدا دەبینن، هەتا لەو ڕێگەوە کێشەکانیان بشارنەوە.

"ناسر کەنعانی" لەکاردانەوە بە هێرشکرانەسەر هیزە ئەمریکییەکان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، بەردەوام وشداریی داوە لەمەڕ مەترسیی پەرەسەندنی شەڕ لەناوچەدا لەبەر درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین و هەروەها پاڵپشتیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ژینۆسایدی فەلەستینیان لە غەززەو لێواری رۆژاوایی و پێشێلکرانی بەردەوامی سەروەریی نیشتمانیی عێراق و سوریا لەلایەن هێزە ئەمریکییەکان و بۆردومان و پەلاماردانی تاقم و لایەنەکان و جەماوەری عێڕاق، سوریاو یەمەن، بە تاوپێدەری ئەو چەرخەی ناجێگیریی دەزانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە بە پێداگریی دوبارەمان لەسەر گرینگایەتی پاراستنی ئاشتی و سەقام و ئاسایش لەناوچەدا، پێمان وایە، شەڕ لە غەززە، ڕێگاچارە نەبووەو کۆتایی هێنان بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەو ئاگربەسی خێرا، دەتوانێ بوارخۆشکەر بێ بۆ گەڕانەوەی هێمنی بۆ ناوچەکە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هەروەها پێی داگرت: تاقمە خۆڕاگرەکان لەناوچەدا، لە بڕیاردان و هەوڵ و هەنگاوەکانیان، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمان وەرناگرن و دووپات بوونەوەی تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی بێ بنەما بۆ ئێران، جۆرێک چەواشەکاری و پیلانگێڕیی کەسانێکە کە بەرژەوەندییەکانیان لەوەدا دەبینن کە سەرلەنوێ ئەمریکا ڕاکێشنە ناوچە بەبیانووی شەڕێکی تازەو پەرەپێدانی هەتا لەو ڕێگەوە ، کێشەو گرفتە ناوخۆییەکانی خۆیان بشارنەوە.