ئەمیرعەبدوڵاهیان: خۆڕاگری لە باشترین ڕەوشی خۆی دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425114-ئەمیرعەبدوڵاهیان_خۆڕاگری_لە_باشترین_ڕەوشی_خۆی_دایە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی ناوچەکە ئێستا لە باشترین ڕەوشی خۆیدایە، پیرۆزبایی لە ڕێبەرانی خۆڕاگریی فەلەستینی کرد بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی تازە لە غەززە
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 12, 2024 10:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی ناوچەکە ئێستا لە باشترین ڕەوشی خۆیدایە، پیرۆزبایی لە ڕێبەرانی خۆڕاگریی فەلەستینی کرد بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی تازە لە غەززە

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان شەوی ڕابردوو لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە چلو پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق وتی: گەلێک خۆشحاڵم لەوەی کە ڕەوتی گەشەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان تاران و دیمەشق خێراتر بووە و پێم خۆشە لەم کۆڕەدا پێداگرم لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە هەموومان ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەززە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی بە چاوی خۆمان دەبینین.

وەزیری دەرەوەی  ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: پیرۆزبایی لە ڕێبەرانی خۆڕاگریی فەلەستینن دەکەم لەبەر ئەوەی کە ئەم خۆڕاگرییە توانی لەم ماوەیەدا سەرکەوتنێکی تازە لە غەززە تۆمار بکات.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: لەو دیدارانەی کە لەگەڵ ڕێبەرانی خۆڕاگریی لوبنان و فەلەستین لە بەیرووت ئەنجامم دا، بۆم دەرکەوت کە ئەوان ئێستا لە باشترین حاڵەتی خۆیاندان و بێگومان سەرکەوتنی غەززە گەلێک نزیکە و کۆتایی نەتانیاهوو و جەنایەتکارانی زایۆنیش نزیکتر.

پێشتر ئەمیرعەبدوڵاهیان لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار و فەیسەڵ میقدادی وەزیری دەرەوی سوریا دیدار وتووێژی کردبوو.