ئێران، پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر "رەفەح"ی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر رەفەحی بەتوندی شەرمەزار کردو وشدارییدا لەبارەی شوێنهاتە مەترسیدارەکانی ئەو کردە دڕندانەیە.
"ناسر کەنعانی" وێڕای ئاماژە بە میوانداریی رەفەح لە زیاتر لە یەک ملوێن ئاوارەی فەلەستینی، وشداریی دا، دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر رەفەح و هەڕەشەی هێرشی زەوینیی بۆسەر ئەو دەڤەرە دەتوانێ کارەساتێکی مرۆیی و تاوانێکی جەنگیی دیکەی دژ بە گەلی بێ دەرەتانی فەلەستینی لێ بکەوێتەوە.
کەنعانی پێی داگرت: وەها کردەیەک، نەک هەر پێچەوانەو دژ بە رەوتی دانوستانەکانی هاوپێوەند بە ئاگربەسە، بەڵکوو کردەیەکە دژ بە بڕیاری کاتیی دەرکراوی دیوانی نێونەتەوەیی دادو سەلمێنەری ئامانج و نیازی دوژمنکارانەی زایۆنییەکانە لە پێشێلکردنی بەردەوامی پرەنسیپە مافەوانییە نێونەتەوەییەکانە بەمەبەستی کەم بایخ کردنی ئەوان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای وشداریدان لەبارەی شوێنهاتە مەترسیدارەکانی ئەو کردە دڕندانەو دەربڕینی نیگەرانی لەحاند درێژەی تاوانی ژینۆساید لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، پێی داگرت، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەی رۆژاوایی زایۆنییەکان، ڕاستبێژن لە دەربڕینی نیگەرانییەکانیان لەحاند ئاسایش و سەقامی ناوچە، بۆ کۆنترۆڵی ڕەفتاری شێتانەی بەرپرسانی زایۆنی لە کوشت و بڕی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین، خێرا بجوڵێنەوەو دەسبەکاربن.
پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری کەرتی غەززە، شەهیدبوونی زیاتر لەسەد کەسی لێکەوتەوە . ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو شارە لە ئێستادا میوانداری نزیک بە یەک و نیو ملوێن ئاوارەی فەلەستینییە.