ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بێتوو ڕژیمی زایۆنیست پەلامار بداتەوە، توندتر وڵامی دەدەینەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وڕیایی دا بێتوو ڕژیمی زایۆنیست پەلامارێکی نوێ بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی، بەبێگومان توندتر وڵامی دەدەینەوە.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی پەیوەندیە تەلەفوونیەکەی لەگەڵ سیرگئی لاورۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وێڕای شیکردنەوەی ئامانج و چۆنیەتی هەڵمەتە سەربازیەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆسەر چەند ئامانجی دیاریکراو لەنێو خاکی داگیرکراو، پێداگری کرد کە ئەو کارە بەربەستکراوو هەرتەنیا بەئامانجی بەردەستی و سزاو وریایی دان بە ڕژیمی زایۆنیستی بوو هەربۆیە بێتوو بێتوو ڕژیمی زایۆنیست پەلامارێکی نوێ بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی بەبێگومان توندتر وڵامی دەدەینەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕائی لێکدانەوەی ئەرێنیانەی هەڵوێستی ڕوسیا لەو پەیوەندیە ڕۆڵی ئەو وولاتەی لەپێناو کۆتایی هێنان بە دڕندەکاریەکانی زایۆنیستەکان بەئاراستەی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە دڕێژەی دەستدڕیژیەکانیان بۆسەر فەلەستین و بەرگرتن لە پەرەی بارگرژی لە ناوچەکە بە گرینگ پێناسە کرد.