رەئیسی ڕوو لە بارزانی: چەکداماڵینی بەتەواوەتی و ئامادەنەبوونی کەسانی دژبەری شۆڕش لە خاکی عێراقدا، پێویستیەکە
ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، وتی: پشتگرییەکانی ئێران لە کوردەکان چ لە سەردەمی رژێمی سەددام، چ قەڵاچۆی هەڵەبجەو هێرشی داعش ئەوە دەسەلمێنێ کە ئێران، پاڵپشتێکی مەزن و دۆستی رۆژانی سەختی عێراق و کوردستانە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: چاوەڕوانین دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پێش بگرێ بە هەرچەشنە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای دوژمنان و دژبەرانی شۆڕش لە خاکی ئەو ناوچەیە بەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
چەکداماڵینی تۆکمەو نەبوونی کەسان و لایەنە دژبەرەکانی شۆڕش لە خاکی عێڕاق، پێویستیەکە.
رەئیسی وتیشی: ئێران، کێشەی نیە لەگەڵ پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوریەکان و ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئێمە سنوری دور و درێژی نێوان دوولایەن بە دەرفەتێکی بەنرخ دەزانین لەئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکاندا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە خاڵە هاوبەشە دینی، مێژوویی و کولتورییەکان، لە ماوەی ساڵانی دورودرێژی دراوسێتی، پەیوەندیی قووڵی لەنێوان دوولایەندا دروست کردووە، ڕێزی گرت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دۆستی ڕۆژانی سخت و وڵاتێک کە هەردەم لەکاتی سەرهەڵدانی کێشەو گرفتەکان، لەتەنیشت عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەدا بووە.