May 12, 2024 07:50 Asia/Tehran

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە قەبوڵکرانی فەلەستین وەک ئەندامێکی تەواو لەنێو ئەو ڕێکخراوە یەکەم هەنگاوی سەرەکیە بۆ ڕاگەیشتن بەو زۆرداریە مێژویانەی کە تووشی خەڵکی فەلەستین هاتوون.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دوێنێ هەینی لەمیانەی گوتارێک دا ڕایگەیاند کە  ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان  یەکەم هەنگاوی سەرەکیە بۆ ڕاگەیشتنە بەو زۆرداریە مێژویانەی کە تووشی خەڵکی فەلەستین هاتوە.

ئەو بڕیارنامە لەم دوایانەدا پەسەند کراو تێیدا بەڕاستی پێداگری کراوە کە وڵاتی فەلەستین بەپێی بڕگەی ٤ی جاڕنامەی ئەو ڕیکخراوە خاوەنی مەرجی ئەندامەتیە.

ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی بڕیارەکەی ئەمڕۆی کۆگەی گشتی پشتڕاست دەکاتەوەو لایەنگری لێدەکا، چونکا فەلەستین بەڵینی خۆی بەرامبەر بە ئاشتی و توانایەکانی لەپێناو بەڕێوەبردنی ئەو بەڵێنانەی نێو جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەلماندوەو هەربۆیە شیاوی وەرگیرانە.

سەرپەیڤ