May 20, 2024 11:30 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی حەماس لەڕێبەرونەتەوەی ئێران دوابەدوای شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار

دوابەدوای شەهیدبوونی سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماروشاندی یاوەری لە کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر، بزوتنەوەی حەماس، هاوخەمی ویەکیەتی خۆی لەگەڵ نەتەوەودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند

بزوتنەوەی حەماس بەیانی ئەمڕۆدوشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهید بوونی سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماروحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ،وەزیری کاروباری دەرەوە ومحەممەد عەلی ئالی هاشم ، نوێنەری وەکی فەقێ وئیمام جومعەی تەورێز ومالیک ڕەحمەتی ، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی لەکارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی کرد وهاوخەمی خۆی لەگەڵ نەتەوەی ئێران ڕاگەیاند. حەماس لەم بەیاننامەیەدا لە داکۆکی وپشتیوانی بەبڕانەی ئەم شەهیدانە لە خەباتکاریەکانی نەتەوەی فەلەستین لەدژی ڕژێمی زایۆنی وهەوڵ وتەقالای بی وەستانیان بۆ یەکیەتی ویەکگرتوویی لە بەرگری کردن لە نەتەوەی غەززە لەسێبەری ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا ڕێزی گرت.  

 

سەرپەیڤ