May 21, 2024 16:10 Asia/Tehran
  • تاران بڕیارە سبەی چوارشەم ببێتە میوانداری کاربەدەستانی وڵاتانی دەرەکی

کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆری دەرەکی بڕیارە سبەی چوارشەم بۆ بەشداری لە کۆڕی ڕێزگرتن لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی شەهیدبووی ئێران بێنە تاران.

شایانی باسە کە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە بەڕێزیان بە بەشداری محمد موخبیری کارگێری دەسەڵاتی بەڕێوەبەری وڵات و عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە دەچێ و کاربەدەستانی دەرەکی لە ئاستی جۆربەجۆر بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە دەبن کە ژومارەیەک سەرۆک و کاربەدەستی چەند وڵاتیش بەشداری دەبن.

لەماوەی ڕۆژی ڕابردوو کاربەدەستانی باڵاو سەرۆکی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ڕیبەرانی ئایینی لەمیانەی پەیام و پەیوەندی تەلەفوونی دا سەرخۆشی خۆیان بەبۆنەی ئەو کارەساتەوە بە حکومەت و خەڵکی ئێران راگەیاندوەو لە چەند وڵاتێکیش ماتەمینی گشتی راگەیاندراوە.

کاربەدەستە دەرەکیەکان لەماوەی چەند کاتژومێری ڕابردووی دوێنی دووشەم پەیوەندی تەلەفونیان گرتوە لەگەڵ محمد موخبیرو عەلی باقری.

سەرپەیڤ