پەیامی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی دەستبەکار بوونی شەشەمین خولی مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەری
ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی شەشەمین خولی مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەر وێڕای ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو و خوالێخۆشبوو محمدعەلی ئالی هاشمی ئیمام جمعەی تەورێز، کە ڕۆژی یەکشەم لە ڕوداوی ئاسمانی دا شەهیدبوون ڕایگەیاند کە مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەر یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی نیزامی ئیسلامی گەلسالار، کە لە مەودایەکی دیاریکراودا بەدەستی بەهێزی گەل پتەو دەکرێ و ساغی و بەردەوامی نیزام گارەنتی دەکا.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە مشوری ژیرانەی مەعریفەی قوڕئانی و ئیسلامی لە هاوئاراستەکردنی شەریگەت و هزرمەندی و شهود داوای لە ویژدانە ڕابوەکانی سەرانسەری جیهان کرد کە وێڕای گرینگی دان بە ڕاستی تاڵی سیستمگەلی دژی ئایین و لەبەر ئایین هەڵاتوو، با ڕابمێنن لە پڕۆژەی گشتگیرو پتەوو چارەسەرکەرو هاوکات سەرنجڕاکێش و سەرسووڕهێنەری دەسەڵاتداری ئیسلامی.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکی نوێ یە کە فەرمانبەرانی نیزامی کۆماری ئیسلامی و سەرجەم خوازیارەکانی ڕاستی ئەم دیاردە مەزنە لە کردەوەو قسەیان دا بە تامەزرۆیانی حەقیقەت لە سەرانسەری جیهان نیشان بدەن.
ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات وتیشی کە هەنوکە کارەساتەکەی غەزە و کۆمەلکوژکردنی بێ بەزەییانەی خەڵکی ئەو کەرتە لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستیەوەو قەڵاچۆی بە هەزاران ژن و منداڵ و پیاوی بێ تاوان و سڤیل، لەهەمان کات دا پاڵپشتی و لایەنگری حکومەتە بەناو لیبڕاڵەکانی رۆژئاوایی لەو گورگە خوێنخۆرە، واتای ئازادی و مافی مرۆڤی ڕۆژئاوایی بۆ ویژدانە ڕابوەکان بەدیار دەخەن.