سەرۆکی ڕادیۆ وتەلەفیزیۆن شەهادەتی سەرۆک کۆمارویاوەرەکانی سەرەخۆشی کرد
دوابەدوای شەهادەتی سەرۆک کۆمارویاوەرەکانی لە کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر لە دەوروبەری وەرزەقانی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، سەرۆکی ڕادیۆوتەلەفیزیۆن لەپەیامێکدا ئەم کارەساتەی سەرەخۆشی کرد
پەیامی بەڕێزجبلی ئەمەیە:
بسم ڕب الشوهەداوالسیدیقین
شەهادەتی خزمەتگوزاری ئیمام ڕەزا وخەڵکی ئێران ، ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وهاوڕێ بەڕێزەکانی لەحەزرەتی وەلی عەسرئیمامی زەمان ،ستۆنی پاوەجیی نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ، بنەماڵەی بەڕێزی ئەوشەهیدانە وخەڵکی قەدرزان سەرەخۆشی دەکەم . بێ گومان باس کردنی هەواڵی ئەم کارەساتە تاڵ ودەڵتەزینەی شەهیدبوونی ئەم ئازیزانە بۆ ڕادیۆوتەلەفیزیۆن زۆرسەخڵەت ودژواربوو. هاوکارانم لەڕێکخراوی ڕادیۆوتەلەفیزیۆن بە دڵێکی پڕلەخەم ودڵی نیگەرانەوە ، چرکە بەچرکەی ئەم کارەساتەی بە ئاگاداری خەڵک گه یاند لەحاڵێکدا کەخۆی ، تازیەداربوون.