May 30, 2024 08:11 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای هاودڵی و هاوپشتی ڕاگەیاندنی بۆ ناڕەزایەتی دژی زایۆنیستی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا ئەوانی بە بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری پێناسە کردن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەیەک ڕوو لە خوێندکارانی بەویژدانی لایەنگری خەڵکی فەلەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا، وێرای ئاماژە بە گۆڕانی دۆخ و چارەنوسی ناوچەی هەستیاری ڕۆژئاوای ئاسیا، پێداگری کرد لەسەر گۆڕانی مێژوی جیهان.

لەدەقی نامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕوو لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا وتراوە ئێستا ئێوە بەشێک لە بەرەی خۆڕاگریتان پێک هێناوەو لەژێر زەخت و گوشاری بێ بەزەیانەی حکومەتەکەتان دا کە بەئاشکرا لایەنگری دەکا لە ڕژیمی داگیرکەرو بێ بەزەیی زایۆنیست خەباتێکی بەشەرەفانەتان  وەڕی خستوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەنوکە خوێندکارانی ئەمریکی لە لایەنی ڕاست و رەوای مێژودا ڕاوەستاون کە لە گٶرانە، فەرمووی، بەرەی بەربڵاوی خۆڕاگری لە شوینێکی دوور بەهەمان تێگەیشتن و هەستی هەنوکەی ءێوە ئەوە ساڵانێکی زۆرە کە لە خەبات دایە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئامانج لەو خەباتەی بە ڕاگرتنی ئەو زۆرداریە ئاشکرایە زانی کە تۆڕێکی تیرۆریستی و بێ بەزەیی بەناوی زایۆنیستەکان لەساڵانێک لەمەو بەرەوە خۆیان زاڵ کردوە بەسەر گەلی فەلەستین داو لەدوای داگیرکردنی خاکەکەیان خستویانە ژێر جۆرەها لە زەخت و گوشارو ئەشکەنجە کۆمەڵکوژکردنی ئەو خەڵکە لەمڕۆداو لەلایەن ئەو زایۆنیستە ئاپارتایدیانەوە"ش درێژەی هەلسوکەوتی یەگجار زۆر، زۆردارانەی بەدەیان ساڵی ڕابردوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی فەلەستین وڵاتێکی سەربەخۆ بە خاوەنداریەتی گەڵیکی پێکهاتوو لە موسوڵمان و کریستیەن و جولەکەو مێژینەیەکی دیرۆکی دورو درێژە و سەرمایەدارەکانی تۆری زایۆنیزم لەدوای شەڕی دووهەمی جیهانی و بەیارمەتی حکومەتی ئینگلیز بەرە بەرە چەند هەزار تیرۆریستیان ناردنە نێو ئەو خاکەو پەلامارری و شارو گوندەکانیان دان و بەدەیان هەزار کەسیان لێ کوشتن یان دەریان کردنە وڵاتانی هاوسێ و ماڵ و مووچەو مەزراو بازاڕەکانیان لێ ستاندنو بەمجۆرە لەسەر خاکی داگیرکراوی فەلەستین حکومتێکیان نەناوی ئیسڕائیل پێک هێنا.

بەڕێزیان لەم نێوەدا ئەمریکای لەدوای یەکەم یارمەتیەکانی ئینگلیز بە گەورەترین پاڵپشتی ئەو ڕژیمە داگیرکەرە زانی  کە بە یارمەتی ئابوری و سیاسی و چەکەمەنی لایەنگری خۆی لەو ڕژیمە هەروا بەردەوام کردوەو تەنانەت بە بێ خەمیەکی چاوپۆشی هەڵنەگر، بواری چەکداربوونی ناڤۆکیشی بۆ ڕەخساندوەو لەو پێناوەدا یارمەتی داوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وتی: حکومەتی ئەمریکاو هاوبەشەکانی تەنانەت درێغیان کردوە لە کەمترین ڕوگرژکردن لە بەرامبەر تیرۆریزمی حکومەتی و ئەو هەموو زۆرداریە بەردەوامەو هەنوکەش هێندێک ڕوانگەو بۆچونی حکومەتی ئەمریکا لەهەمبەر دڕندەکاریە سامناکەکانی غەزە بەرلەوەی ڕاشکاو بن دوورویانەن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی روو لەو خوێندکارانە پێداگری کرد کە ناوچەی هەستیاری ڕۆژئاوای ئاسیا لە چاوەڕوانی چارەنوسێکی نوێ دایەو زۆر ویژدان لەئاستی جیهانی دا ڕابوون و ڕاستیەکان خەریکن ئاشکرا دەبن، هاوکات بەرەی خۆڕاگریش هێزمەند بوەو هیزمەندتریش دەبێ و ئەوە مێژوش خەریکە دەگۆڕێ.

سەرپەیڤ