دەسپێکی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی"غەزەی زۆرلێکراوی خۆڕاگر"
لە سەروبەندی سی و پێنجەمین ساڵهاتی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی، کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی "غەزەی زۆرلێکراوی خۆڕاگر" بە بەشداری کەسایەتیە سیاسی و نێونەتەوەیەکان دەستی پێکرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە لەلایەن ستادی دەرەکی ساڵهاتی ڕێزگرتنی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوە.
بەپێی پلانڕیژیەکان حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەید حەسەن خومەینی نەوەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و محمدباقە قاڵیبافی سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران و عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوە هاوکات چەند میوانێکی دەرەکی بەشدار لە سی و پێنجەمین ساڵهاتی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی گوتار پێشکەش دەکەن.
لە دەسپێکی ئەو کۆبوونەوەدا حوجەتولئیسلام وەلموسلمین موقەدەم"ی سکرتێری ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆبونەوەکە وتی: لەدوای هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا زاڵخوازی ڕژیمی زایۆنیستی تێکڕماو هەنوکە بیروڕای گشتی خەڵکی ڕۆژئاوا بەرەولای خەڵکی فەلەستین چوەو بەم ئاراستەیەدا دەبینین کە وڵاتانی ئوروپایی هەنگاویان هەڵگرتوە بۆ ناسینی فەرمی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین، هەر بۆیە ئەم جۆرە کۆبونەوانە بۆ هۆشیارکردنەوەی بەرشێک بۆ بەردەنگی ئەمڕۆیی یەگجار پێویستە.
عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەو کۆبوونەوەدا وتی: هەنوکە پرسی غەزەی زۆرلێکراوی هێزمەند گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلام و بیرو ڕای گشتی جیهانەو خۆڕاگری ڕەگ و ڕیشەی لەنێو بیروبڕوای خەڵکی فەلەستین و خەڵکی موسوڵمان و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان دایەو هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساش خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژوی ژیانی ڕژیمی ناڕەوای زایۆنیستی دا.