بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی : وتووێژێکی کاریگەرمان لەگەڵ باقری هەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427990-بەڕێوەبەری_گشتی_ئاژانسی_نێودەوڵەتی_وزەی_ناڤۆکی_وتووێژێکی_کاریگەرمان_لەگەڵ_باقری_هەبوو
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی باسی وتووێژی ئەرێنی و کاریگەری خۆی کرد لەگەڵ سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاوکارییەکانی تاران و ئەم دامەزراوەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 06:00 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی : وتووێژێکی کاریگەرمان لەگەڵ باقری هەبوو

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی باسی وتووێژی ئەرێنی و کاریگەری خۆی کرد لەگەڵ سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاوکارییەکانی تاران و ئەم دامەزراوەیە.

رافائل گەرووسی  باسی وتووێژی تەلەفونی خۆی کرد لەگەڵ عەلی باقری کەنی- سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وتی : پێم وایە ئەمە ئەرێنی بوو کە دوای قەومانی ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دیسان  پێوەندییەکان دەست پێ بکەینەوە  .کاتێک ئەم ڕووداوە قەوما من تاقمێکی تەکنیکیم بۆ دەستپێکرانی پێشنیارگەلێک کە شەشەمی مای سەبارەت بەو وتووێژمان کرد بوو، نارد بۆ ئێران .

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی : لەوکاتە ڕێککەوتین  تاقمێکی تەکنێکی ڕەوانەی ئێران بکەین. کاتی گەیشتنی ئەوان ئەو ڕووداوە قەوما  و ئەوان ناچار بوون بگەڕێنەوە . من بەنیاز بووم  پێوەندییەکی دیکە لەگەڵ ئەو وەک سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوە دامەزرێنم  و هۆگری خۆمان بۆ درێژەی کارەکان و هاوکارییەکان ڕابگەیەنین.