ڕێبەری مەزنی شۆڕش: فەلەستین پڕسی یەکەمی جیهانه
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەوەی مەسەلەی فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی دونیا فەرموویان: لەبەر خۆڕاگری ئیمانی و جێی پەسنی خەڵکی کەرتی غەززە، ڕژێمی داگیرکەر لەبەر چاوی جیهان خەریکە له ناو ده چێ .
حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نێو کۆڕی مەزنی خەڵک لە سی و پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لەپێناو شی کردنەوەی گرینگایەتی پرسی فەلەستین لە بیرۆڕای ئیمام خومەینی (رە)، دڵنەبەستن بە وتووێژەکانی ئاشتی ، ئامادەبوونی گەلی فەلەستین لە گۆڕەپانەکان و هێنانەدی ماف و داکۆکی کردنی هەموو گەلان بەتایبەت گەلانی موسوڵمان لە گەلی فەلەستینی بە نموونەی ڕوانگەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ سەرکەوتنی گەلی فەلەستین وەسف کرد و فەرموویان : ئەم ڕووداوە مەزنانە ئێستا خەریکە دێتە دی . ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی پرسی فەلەستین بووەتە پرسی یەکەمی دونیا و هەروەها خۆپیشاندانەکان لە لەندەن، پاریس و زانکۆکانی ئەمریکا، فەرموویان: ساڵەهای ساڵ ناوەندەکانی تەبلیغاتی و میدیاکانی ئەمریکی - زایۆنی بۆ لەبیربردنەوەی پرسی فەلەستین هەوڵیان دا بەڵام لە پێناو باهۆزی ئەقسا و ڕاوەستاوی گەلی غەززە، فەلەستین ئێستا مەسەلەی یەکەمی جیهانە و ئەمریکاش لەبەرامبەر یەکدەنگی جیهانی هەموو گەلان تووشی بێ دەسەڵاتی بووە و درەنگ یان زوو ناچار دەبێت دەست لە پشتگری کردن لە ڕژێمی زایۆنیستی هەڵگرێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی بە ئاماژەدان بە وە داو کەوتنی ڕژێمی زایۆنیستی لە گۆڕەپانی ئوپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا فەرموویان : ئەگەرچی ئەمریکا و زۆرێک لە دەوڵەتانی ڕۆژاوایی هەروا درێژە دەدەن بە داکۆکی کردن لەم ڕژێمە بەڵام ئەوانیش ئەزانن کە ڕێگایەک بۆ ڕزگارکرانی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە لە ئارادا نییە .
بەڕێزیان بە ئاماژەدان بەوەی زۆرێک لە لێکۆڵەران پێداگرییان کردووە کە جیهان لە سەرووبەندی کۆتایی هاتنی ڕژێمی زایۆنیستی دایە فەرموویان : ڕژێمی زایۆنیستی سەرباری هەوڵ و تێکۆشانی تەبلیغاتیی ڕۆژاوا لە بەرچاوی خەڵکی جیهان خەریکە دەفەوتێ و ڕوو لە تەواو بوونە و جگە لە هەموو گەلانی دونیا زۆرێک لە سیاسەتڤانانی جیهان و تەنانەت زایۆنیستەکانیش لەم ڕاستییە تێگەیشتوون .
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەکان و خزمەتەکانی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهید و ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی مانادار و بەشکۆی گەلی ئێران لە ڕێ وڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی خزمەت فەرموویان : حەماسەی هەڵبژاردنی زۆر گرینگی بەردەم، تەواوکەری حەماسەی گەل لە بەڕێ کردنی شەهیدانی خزمەتە .