ڕازیبوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە لێبووردن یان کەمکردنەوەی سزای زیندانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428359-ڕازیبوونی_ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بە_لێبووردن_یان_کەمکردنەوەی_سزای_زیندانیان
هاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان و لە سەروبەندی جەژنی غەدیری خومدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕازی بوو بە لێخۆشبوون و لێبووردن یان کەم کردنەوە و گۆڕینی سزاکانی دووهەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار کەس لەو زیندانیانەی کە لە دادگە جۆراوجۆرەکاندا بڕیاری بەندیان بۆ دەرکراوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2024 18:15 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان و لە سەروبەندی جەژنی غەدیری خومدا، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕازی بوو بە لێخۆشبوون و لێبووردن یان کەم کردنەوە و گۆڕینی سزاکانی دووهەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار کەس لەو زیندانیانەی کە لە دادگە جۆراوجۆرەکاندا بڕیاری بەندیان بۆ دەرکراوە.

حجت‌الاسلام و المسلمین موحسنی ئێژەیی سەرۆکی دەزگەی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێبووردن یان کەم کردنەوە و گۆڕینی سزاکانی ئەم زیندانییانەی ئاراستە کرد کە دۆسییەکانی لێبووردنیان لە کۆمیسیۆنی لێبووردن و لێخۆشبوون لێکدراوەتەوە و بە خاوەن شیاوەتی زانراون، کە ئەم پێشنیارە لە ئاراستەی جێبەجێکردنی بڕگەی یازدەی ئەسڵی سەد و دەی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا لە لایەن حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی قەبووڵ کرا.