حوزه‌یران 19, 2024 08:06 Asia/Tehran

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنفڕانسی پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی بەرهەم هاتوو لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی هەنگاونان بەئاراستەی بەرگرتن و بنکۆڵکردنی بازرگانی نایاسایی چەکی سووک وتی: بەئامانجی بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو بازرگانیە نایاساییە پێویستە هەڵوێستێکی گشتگیر ڕەچاو بکرێ کە لە هەردوو بواری داواکاری و پێشکەش کردن دا چالاک بێ.

ئیرەوانی پێداگری کرد کە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە تاکوو بەئاراستەی وەدەست هێنانی بەڵگەیەکی گشتگیر لایەنگری بکا لەو کۆنفڕانسەو سەرۆک وتیمەکەی. ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی بەڵێنی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی بەتەواوی پڕۆگرامی هەنگاونانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بازرگانی نایاسایی چەکی سووک و بچوک لەئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا دیسانەوە پەسەند دەکا.

ئیرەوانی وتی: ئێران وەک قوربانیەکی تیرۆریستەکانی سەر بە لایەنە دەرەکیەکان ڕوبەڕوو بوونەوەی بەردەوامی لەگەڵ هەڕەسیی دڕندەکاریی ڕێکخراوو قاچاغی مادەی سڕکەری پەیوەنددار بەو قەیرانە گرینگیەکی زۆر دەداتە ئەو بابەتەو ڕێککەوتننامەی دوولایەنەو سێ لایەنەی لەگەڵ چەندین وڵاتی ناوچەکە بۆ بەرگرتن و بنکۆڵی بازرگانی نایاسایی بە چەکی سووک و بچووکەوە واژۆ کردوە.

سەرپەیڤ