لێکۆڵینەوەی میدیایەک ئاشکرای كرد: ماڵی جێفری ئەپستین لەژێر چاودێری ڕژێمی زاِیۆنیدا بووە
میدیایەکی لێکۆڵینەوەیی جێگیر لە واشنتۆن، ئاشکرای کرد، ئەو سیستمە ئەمنییە لە شۆقەیەک لە گەڕەكی مەنهەتەن لە نیویۆرک دانرابوو کە خاوەنەکەی جێفری ئەپستین تاوانكاری جنسی لەئەمریکا بوو، لەژێر چاودێری دەسەڵاتدارانی زایۆنیستدا دامەزراوە .
ماڵپەڕی لێکۆڵینەوەیی "دراپسایت نیوز" لە ڕاپۆڕتێكدا بڵاویکردەوە، بە پێی ئیمەیلی تازە بڵاوکراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا، کەرەستەی ئەمنی کە لە سەرەتای ساڵی 2016 لە یەکێک لە ماڵەكانی مەنهەتن دانرابوو، لەلایەن ڕێکخراوە زایۆنیستییەکانەوە دانراوە و بیناکە لەلایەن چەند کەسێکی پەیوەندیدار بە ئەپستینەوە بەکارهێنرا.
لە لایەکی دیکەوە، لە دوای ئاشکرابوونی دۆسیەی ئەپستین، سەرۆک كۆماری ئۆکرانیا و هاوسەرەکەیشی تێوەگلاون لەو دۆسیەیەدا و ڕاگەیەندرا کە ناوی سەرۆکی ئۆکرانیا زیاتر لە پەنجا جار لە دۆسیەکانی جێفری ئەپستین (تاوانكاری جنسی ئەمریکی)دا دەرکەوتووە.
ویكتور مێدڤێد چوك سەرۆكی بزووتنەوەی (ئوكراینێكی دیكە ) وتی : ناوی ولادیمیر زێلنسكی سەرۆك كوماری ئوكرانیا زیاتر لە پەنجا جار لە دۆسیەی ئەپستین دا بۆ وێنە لە وتووێژەكان سەبارەت بە بازەرگانیكردن بە مڕۆڤ و گەندەڵی لە ئوكرانیا دەركەوتووە .