قالیباف لە پرێس کۆنفرانسێکدا؛ یاساوڕێسای کاروکردەی ستراتژیانە لەمپەری بوژانەوەی بەرجام نەبووە
بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی وتی: یاساوڕێسای کاروکردەی ستراتژیانە لەمپەروکێشەی سەرڕێگای بوژانەوەی بەرجام نەبووە
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بەرنامەی کەناڵی هەواڵیی سێشەممە ٢٩ی جۆزەرانی ١٤٠٣مێوانداری دکتۆرمحەممەد قالیباف ، بەبژاری چواردەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بە مژاری " پرسیاری کۆمار" بوو.ڕوانگەی بەربژارانی بەڕێزلەبارەی بەرنامەی حەوتەمی وڵاتمان پیشکەشی ئێوە کرد ولەم قۆناخەدا ، پەیامی جەماوەریی وپرسیارەکانی خەڵک لەبەربژارە بەڕێزەکان دەپرسین .پرسیارەکانی جەماوەری لەڕێگەی سیستمی پەیام ، وهەروەها ناساندنی پەیام گەینەرەکانی یانەی هەواڵنێران جەوان بە دەستی ئێمە گەیشتووە کە زۆرترلە بەشەکانی هەواڵ وهەروەها حەک وتایتیلی کەناڵی هەواڵ بە ئاگاداری هاووڵاتیانی ئازیز گەیشتووە. لەهەشتی بەیانی ئەمڕۆەوە کە ئەم مژارەهاتەبەرباس وڕاگەێندراهەتا نزیک بە ساعەت چواردە نزیک بە سێزدە هەزارپەیام وپرسیارگەیشتە دەستی ئێمە. لەمێوانانی ئەمشەوی ئێمە کە بەڕێز محەممەد باقر قالیباف بەربژاری چواردەهەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی، بەشەکانی کۆمەڵایەتی ، مووچەومووچەی خانەنشینان، کارگیڕان، مامۆستایان ووەرزیەران وهەروەها مژاری سەربازی گرینگترین تەوەری سەرەکی پرسیار لە بەربژارەکان بوو .