کەنعانی: بێدەنگەکردن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان بەدوورە لە مرۆڤایەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428929-کەنعانی_بێدەنگەکردن_بەرامبەر_بە_جەنایەتەکانی_زایۆنییەکان_بەدوورە_لە_مرۆڤایەتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی زایۆنییەکان لە غەززە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: ئەو زام و برینانەی لە فەلەستین و دانیشتووانی کەرتی غەززە کەوتووە، لە باس کردن نایەت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 02, 2024 10:46 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی زایۆنییەکان لە غەززە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: ئەو زام و برینانەی لە فەلەستین و دانیشتووانی کەرتی غەززە کەوتووە، لە باس کردن نایەت.

ناسر کەنعانی بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسایەتیی ئەمریکا و لایەنگرانی دیکەی ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل بەرامبەر بە بەردەوام کرانی ئەم جەنایەتە تۆقێنەرە، تۆزقاڵێکیش کەمتر نییە لە بەرپرسایەتیی ڕژێمی زایۆنی وتی: بێدەنگە کردن و کەمتەرخەمی بەرامبەر بەو هەموو جەنایەت و دڕندەکارییەیش بەدوور لە بەرپرسایەتیی مرۆیی و ئەخلاقییە و لە دادگەی ویژدانی مرۆیی و لە دادگەی ئیلاهیدا مەحکووم و ڕەتکراوەیە.

٢٧٠ ڕۆژ تێدەپەڕێ بە سەر شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە و ئەم ڕژێمە ئێستایش هەر بەردەوامە لە جەنایەتەکانیدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تاو و تەوژمی پەلامارەکانی بۆ سەر ئەم کەرتە تووندتر دەکات.