پێداگری سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵکی ئێران لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی
سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵکی ئێران ، کۆتایی هاتنی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی بە پرسی گرینگی هەموو وڵاتانی ناوچەکە زانی.
مەسعود پزشکیان بە پێداگری لەسەر هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو بەرزکردنەوەی پێگەی جیهانیی پرسی فەلەستین وتی؛ ئێران بە ڕێزدانان بۆ خۆڕاگریی قارەمانانەی گەل و خۆڕاگریی فەلەستین بەرامبەر بە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ مافی خۆڕاگریی هەمەلایەنەی گەلی فەلەستین بۆ ڕزگارییان لە داگیرکاری و هەروەها دابین کرانی مافە ڕەواکانیان لە بواری سەربەخۆیی و مافی دیاری کردنی چارەنووس، بە ڕەسمییەت بناسرێ.
پزشکیان بە راگەیاندنی ئەوەی کە چەکی ئەتۆمیی ڕژێمی زایۆنی مەترسییەکە لە سەر ناوچەکە و ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەبێ بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچە و هەموو جیهان هەوڵ بدەین بۆ پاک کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرچەشنە چەکی کۆکوژ، وتیشی: ئاشتی و پاوەجێیی هەمیشەیی لە ناوچەی کەنداوی فارس و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان، پێویستی بە دانرانی سیستەمی هاوکاری و ئاسایشی بەکۆمەڵ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.
ناوبراو بە پێداگری لەسەر پێویستی دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە وتیشی؛ وتووێژی بنیاتنەر و ئامانجدار لە ئاراستەی بەدیهێنانی یەکپارچەیی و یەکدەنگی ناوچەییە و هاوکاری لە بواری جۆربەجۆر تەنیا ڕێگای دەرباز بوون لە کێشە و قەیرانەکانی بەردەم و دامەزرانی پاوەجێی و ئاسایشی هەمیشەیی و سوودمەندی خەڵکی ناوچەکە لە نیعمەت و سامانی خۆیانە.