ڕێککەوتنی نیوان ئێران و عێراق بۆ وەڕێخستنی هێڵی دەریایی خوڕەمشەهر-بەسرە
وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتن لە نیوان ئێران و عێراق کراوە سەبارەت بە وەڕێخستنی هێڵی دەریایی خوڕەمشەهر_بەسرە.
ئەحمەد وەحیدی ئەمڕۆ پاش سەردانی سنووری شەلەمچە و ئامادەبوون لە وڵاتی عێراق و سەردانی بەندەری ئەسیبە لە پێناو هەواهەنگیی کران بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسێنی، ڕایگەیاند ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو وەزیری بەڕێزی ناوخۆی عێراق سەردانی سنوورەکانمان کرد و پرسەکانمان لێکدایەوە و بڕیاری باشیش درا. هەنگاوە پێویستەکان هەڵگیراوە و هیوادارین ڕێ و ڕەسمی پیاسەی ئەربەعینی ئەمساڵ بۆ هەموو زیارەتکاران بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.
وەحیدی وتی: هەروەها باسی وەڕێخرانی هێڵی زەریایی خوڕەمشەهر بەسرەمان کرد و لە سەر گشتییاتی پرۆژەکە گەیشتووینەتە تەبایی و وردییاتیش لە کۆبوونەوە کارگێڕییەکانی دواتردا دەخرێنە بەر باس و لێکدانەوە. هەروەها "عبدالامیر الشمری" وەزیری ناوخۆی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە پێشبینی هاتنی زیاتر لە پێنج ملوێن زیارەتکاری بیانی بۆ عێراق دەکرێ، وتی: هەنگاوە سەرەکییەکان بۆ ئامادەکردن و وەڕیخستنی سنووری شەلەمچە هەڵگیراوە و لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەوەی لە تواناماندا بێ دەیهێنینە مەیدانەوە بۆ هاسانکاری لە هاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق و گەیشتنیان بە کەربەلای پیرۆز.