ته‌مووز 16, 2024 09:00 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی ماتەمین و شینگێڕیەکانی مانگی موحەڕەم و بیرەوەری ئیمام حسین "دخ"و یارە وەفادارەکانی کە لە یەکی مانگی موحەرەم و هاوکات لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی جیهان دەستی پێکردوەو شەوی ڕابردوو ئەمڕۆش بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردەوام کرا.

شەوی ڕابردوو چین و توێژەکانی خەڵکی ءیران بە چونیان بۆ مزگەوت و تەکیە ئایینیەکان لە ڕێوڕەسمی ماتەمین و شینگێڕیەکانی مانگی موحەڕەم و بیرەوەری ئیمام حسین "دخ"و یارە وەفادارەکانی ڕیزیان گرت لە شەڕەکەی کەربەلا.

ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەوی تاسوعای حسینی "دخ" دوێسەو هاوکات بە بەشداری حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی سۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵی شینگێڕانی حسینی لە حسینیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران بۆتە نەریتێکی یەگجار ڕەگاژۆ، و لە زۆر لە دەڤەرەکانی ئێڕان ڕێوڕەسمی تایبەتی ڕۆژانی موحەڕەمی بۆ بەڕێوە دەچی، بۆتە بابەتێکی گەشتیاری ئایینی و ئاییزایی بۆوێنە لە ساری لاهیجان ڕێوڕەسمێک بەناوی چل مینبەر بەڕێوە دەچی کە هەر تەنیا تایبەت بەو ناوچەیە، یان لە پارێزگەی زەنجان کۆبوونەوەی بە هەزاران کەس لە ئەڤیندارانی ئیمام حسین هەموو ساڵیک سەرنجی خەڵک بۆلای خۆی رادەکێشێ.

لە شاری تەورێزیشلە شەوی عاشوڕادا خەڵک هاواری شاحسین دەکاو هەرکام لە دەڤەرەکانی دیکەشی خاوەنی ڕێوڕەسمی تایبەت بە خۆیانن.

سەرپەیڤ