ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران سبەی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە دەچێ
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دوکتور مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری تازەی ئێران سبەی کاتژمێر چواری سەرلەئێوارە لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕ و دانیشتنە ئاشکراکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و بەئامادەبوونی زیاتر لە حەفتا شاند لە وڵاتانی دەرەوەیی بەڕێوە دەچێ.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردن کاتژمێر چواری سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە٩ی گەلاوێژ لە شوێن بەڕێوەچوونی کۆڕە ئاشکراکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بەئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠شاندی وڵاتانی دەرەوەیی لە ئاستی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆک پەرلەمان، جێگری سەرۆک کۆمار، جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوەو باڵوێزان و هەروەها ڕێکخراوگەلی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بەڕێوە دەچێ.
بڕیارە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی "مەسعود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران کە سبەی، ٩ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ، سەردانی تاران بکا.
ڕێوڕەسمی تەنفیز و پێدرانی حوکمی سەرۆک کۆماریی دوکتور پزشکیان سەرۆک کۆماری تازەی ئێران لەلایەن رێبەری باڵای شۆڕشەوە رۆژی یەکشەممە لەتاران بەئامادەبوونی بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمی سوێندخواردن بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوە دەچێ و ئەو ڕێوڕەسمە ڕاستەوخۆ لەلایەن کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ناوخۆوە بڵاو دەبێتەوەو زیاتر لە٦٠٠هەواڵنێر، وێنەگر و کامێرامەنی میدیا ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، ڕووماڵی دەکەن.