ڕاگەیێندرانی سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی لەسەرتاسەری ئێران پاش شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە
دوابەدوای شەهیدکرانی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
دوای شەهیدکرانی فەرماندەری خەباتگێڕ ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیێندراوەکەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وێڕای ئاماژە بەوەی کە شەهادەتی فەرماندەی خەباتگێڕ، "ئیسماعیل هەنیە"، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگر ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ئۆممەتی ئیسلامی، ئەویندارانی قوتابخانەی خۆراگری و هەموو ئازادیخوازانی جیهانی خەمبارکرد، هاتووە: ئەو ترۆرە، لاپەڕەیەکی دیکەی خستەسەر لیستی پڕلەشورەیی جەنایەتەکانی هۆزی تاوانکار و داگیرکەری زایۆنیستی.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو کردە دڕندانە کە هەموو پرەنسیپ و یاساوڕێسا مرۆیی و جیهانییەکانی بن پێ خست و میوانی فەرمی و دیپلۆماتیکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردەئامانج کە بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار هاتبۆ ئێران، شەرمەزار دەکاو بەنیشانەیەکی ئاشکرای دیکەی ترۆریست بوونی رژیمی زایۆنیستی و هێمن نەبوونی هیچ شوێنێکی گۆی زەوی لە شەڕخوازیی و شەڕاشۆییەکانی ئەو لووە گەندەڵ و نەگۆڕە دەزانێ.