ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی نوێژی خوێند لەسەر تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە
ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نوێژی لەسەر تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە بەجێ هێنا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی کرد لەسەر تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین و دواتریش لەگەڵ ئەندامانی حەماس وتوووێژی کردو منداڵەکانی شەهید هەنیەی لەئامێز گرتن.
بەڕێزیان بەدەرکردنی پەیامێک بەبۆنەی شەهیدکرانی شەهید ئیسماعیل هەنیە وتی ڕژیمی دڕندەکارو تیرۆریست زایۆنیستی بەو کارەی بواری بۆ سزادانێکی دژواری خۆی ڕەخساندو ئێمەش تۆڵەکردنەوەکەی بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین کە لەنێو سنوری کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوە.
پەیوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دواکاتژومێرەکانی ڕۆژی چوارشەم دەی مانگی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و پاسەوانێکی لەئاکامی کرانە ئامانجی شوێنی نیشتەجێ بوونەکەیان شەهید بوەو هۆکارو لایەنەکانی دیکەی ئەو روداوە لەتاوتووێکرانە کە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان دواتر ڕادەگەیەندرێ.