ئاب 03, 2024 08:50 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی شەهید هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران دوێنێ پێنج شەم دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوو لەنێو میدیاکانی جیهان داو زۆر لە هەواڵدەری و ڕۆژنامەکان لایەنەکانی ئەو ڕوداوەیان ڕووماڵ کرد.

ڕۆژنامەی ئینگلیزی گاردیەن مانشێتی خۆی تەرخانی ئەو ڕیوڕەسمە کردو ڕایگەیاند کە خەڵکی رەشپۆشی ئێران تیرۆری ئیسماعیل هەنیەیان بە توندی شەرمەزار کرد.

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمزیش وێڕای ئاماژە بەو ڕێوڕەسمە باسی کاریگەری ئەو ڕوداوەی کرد لەسەر وتووێژەکانی ئاشتی لە غەزەو ڕۆیتێرزیش هاوکات لەگەڵ ڕوماڵی ڕوداوەکە نووسی کە لەو  ڕێوڕەسمەدا بە هەزاران کەسی ماتەمباری ڕەشپۆش دروشمی مردن بۆ ئیسڕائیل و ئەمریکایان دا.

هەواڵدەری فەڕانساو کەناڵی هەواڵدەری فڕانس ٢٤ و ئیسکای نیوزو سی ئین ئین و ڕۆژنامەی تایمزی لەندەنیش وێڕای ڕوماڵی  ئەو ڕێوڕەسمە شکۆمەندە، ئاماژەیان کردە قسەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  کە فەرمووبوی تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهید هەنیە ئەرکی سەرشانمانە، چونکا میوانی ئێمە بوە.

میدیاکانی ڕوسیاش بۆوێنە هەواڵدەری "تاس" و "ریانوستی" و "مۆسکۆ ٢٤" و "ماڵپەڕێ لێنتا"و هەواڵدەریەکانی  "ئەربێ کا"و "ئیزۆستیاو ڕۆژنامەی کامێرسانت و ڕاسیسکایاگازتای ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمی شکۆمەندی بەڕیکرانی شەهید هەنیەیان ڕوماڵ کردبوو.

سەرپەیڤ