ئاب 06, 2024 08:06 Asia/Tehran

نوێنەری بۆکان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەو پارلمانەدا وتی سەرەتا شەهیدکرانی شێخ ئیسماعیل هەنیە سەرەخۆشی دەکەم و دواییش هیواداریشم کە هەڵمەتی "وەعدەی سادق"ێکی دیکە بۆ تۆڵەی ئەو جیهادگەرە شەهیدە بەڕێوە بچی.

"محمدقەسیم عوسمانی" نوێنەری بۆکان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران وتی ئێمە چرکەکان دەژمێرین و بەپەلەین بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو شەهیدە ئاژیزو پایەبەرزەو ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست ئەوەندە لەخۆی ڕادیوە کە لەنێو خاکی ئیسلامی ئێمەدا میوانەکەمان شەهید بکا، هەربۆیە ئێمە ڕازی نابین بە هیچ تۆڵەیەک جگە لە کوشتنی خودی نەتانیاهۆو ئێمە دەبێ تۆڵە بکەینەوەو سەرۆکانی ملهوڕو منداڵ کوژی زایۆنیست لەنێو بەرین.

نوێنەری بۆکان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران لەبەشێکی دیکەی قسەکانی دا وتی کە ئێمە بۆ ئەو تۆڵەکردنەوە یەگجار بە پەلەین و هەرکام لەئێمەی پارلمانتار"یش لە ڕیزی پێشەوەی ئەو هەڵمەتەداین بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنیست.

 

سەرپەیڤ