ئاب 11, 2024 12:13 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە زیرەکیی دەسکرد لەنێو کەرەستەی نوێی ڕادەستکراو بەو ‌ هێزە کەڵکی لێوەرگیراوەو وتێشی : توانای پێکانی چەک و جبەخانەی سپای پاسداران گەشەی کردوە.

سەردار عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەری هێزی دەریاوانی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی، لەمیانەی ڕێوڕەسمی ڕادەستی چەکوچۆڵ و جبەخانەی نوێ بە هێزی دەریاوانی سپای پاسدارانی شٶڕشی ئیسلامی وتی: ٢١٠ سیستم لە کۆی 2654 بەرهەم ئەمڕۆ لە مەیدان دا بوون کە وێنەیان لێ هەڵگیراو ئێمە لەهەر ڕێوڕەسمێکی ڕادەست و پڕقەبارەو ماناداردا ئەوە بەدی دەکەین.

تەنگسیری وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە کەڵکوەرگیراوه لە زیرەکیی دەسکرد نێو  که ره سته و بەرپەرچدانەوەی شەڕی ئیلکترۆنیکی سیستمەکانیان  ، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن فەرماندەری گشتی سپاوە دراوەتە ئەم بەشەو وتیشی ئێمە لەم جبەوخانەو چەکو چۆڵەدا کە ئەمڕۆ پەردەی لەسەر لادرا گرینگیەکی تایبەتمان داوە بە نوێخوازی و داهێنانی تەکنیکی.

سەردار عەلیرەزا تەنگسیری وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەڵکوەرگرتن لە زانستی زیرکیی دەسکرد لە سازکردنی جبەخانە چ لەنێو وەزارەتی بەرگری و چ لەنێو ناوەندی پسپۆڕی ‌هێزی دەریاوانی سپادا گرینگی پێدراوە وتیشی: لەنێو جبەخانەی نوێی ڕادەستکراو بە هێزی دەریاوانی سپا لە زانستی زیرهکیی دەسکرد کەڵک وەرگیراوە کە ئاکامەکەشی هەر ئێستا بەدی دەکرێ.

سەرپەیڤ