ئاب 12, 2024 14:06 Asia/Tehran

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر نوێژخوێنانی شاری غەززە لە خوێندنگەی "التابعین"ی بە جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی، ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی هێنایەئەژمار.

"محەممەد باقر قالیباف" لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسدا وتی: جەنایەتەکانی ڕژێمی دژەمرۆڤ و جەنایەتکاری زایۆنی هیچ سنوورێکی بۆ نییە؛ ئەم ڕژێمە بێ ئابڕوویە بە پەلاماردانی ئاوارە فەلەستینییەکانی نێو خوێندنگەی تابعین کە خەریکی بەجێهێنانی نوێژی بەیانی بوون، دیسان ئەوەی سەلماند کە زایۆنییەکان پەڵەیەیکی شەرمەزارین بە نێوچاوانی مرۆڤەوە و زمانی زۆر نەبێ، لە هیچ زمانێکی تر تێناگەن.

 سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتە ئیسلامییەکان دەبێ بە پاڵپشتیی ئاشکرا لە بەرەی خۆڕاگریی فەلەستین پێش بە بەردەوامبوونی ماشینی کوشتاری ڕژێمی زایۆنی بگرن، دیسان جەختی کرد: وەک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی، تۆڵەی خوێنی شەهید ئیسماعیل هەنییە ئەرکی ئایینی و نیشتمانییە و ڕژێمی زایۆنی دەبێ چاوەڕێی سزایەکی سەخت بێ لە لایەن گەلی ئێرانەوە.

ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و یەک لە پاسەوانەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جولای لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا لە شاری تاران شەهید بوون. 

سەرپەیڤ