سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە سەردانی عێراق دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430977-سەرۆک_کۆماری_ئێران_ڕۆژی_چوارشەممە_سەردانی_عێراق_دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆیدا ڕۆژی چوارشەممە ١١ی سێپتەمبەر سەردانی عێراق دەکات.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2024 10:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە سەردانی عێراق دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم سەفەری دەرەوەیی خۆیدا ڕۆژی چوارشەممە ١١ی سێپتەمبەر سەردانی عێراق دەکات.

دیداری دوولایەنە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق و واژۆکردنی بەڵگەی هاوکاری و تەبایینامەی ئاسایشی لەو بەرنامانەی "مەسعوود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەری بۆ عێراق ڕاگەیاندراوە. «محمد کاظم آل صادق» باڵویزی ئێران لە عێراقیش بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا وتی: "مەسعوود پزشکیان" بە بانگهێشتی فەرمیی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرووی شاندێکی باڵاوە سەردانی بەغدا دەکات. بە پێی قسەکانی باڵوێزی ئێران لە عێراق، هەژمارێک تەبایینامە کە بڕیار بوو لە سەفەری سەیدئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران بۆ عێراق واژۆ بکرێن، لە سەفەری پزشکیان بۆ عێراق واژۆ دەکرێن.