ئه‌یلوول 18, 2024 14:05 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوە تیرۆریستیەکەی سەرلەئێوارەی دو ینی دەستی ڕژیمی زایۆنیستی لە لوبنانی لەپێناو کردنەئامانجی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی لەڕێگەی تەقاندنەوەی سیستمگەلی پەیوەندی بە وێنگەی ژینۆساید زانی و بەتوندی شەرمەزاری کرد.

ناسر کەنعانی شەوی ڕابردوو لەمیانەی هەڵوێستێکی میدیایی لەو پەیوەندیەدا پێداگری کرد کە ئەو پەلامارە تیرۆریستیەی لوبنان لەدرێژەی هەڵمەتێکی تێکەڵاووی ڕژیمی زایۆنیست و بەکرێگیراوەکانی بەڕێوە چوەو ئەوەش ناکۆکە لەگەڵ سەرجەم بنەما ڕەوشتی و مرۆیی و مافیاسایی نێودەوڵەتی مرۆڤانە بوەو هەڵدەگرێ کە لەلایەن دادگا نێونەتەوەیەکانەوە پێوشوێن بگیردرێ.

ناوبراو وتی ئەو کردەوە تیرۆریستیە تێکەڵاوە کە لەڕاستی دا بە جۆرێک لە ژینۆساید دێتە ئەژمار دیسانەوە بە ڕونی سەلماندی کە ڕژیمی زایۆنیستی جگە لە دڕندەکاری نێوشەر و ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشی خستۆتە بەردەم هەڕەشەیەکی جیدی و هەربۆیە پێویستە کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە سزانەدرانی کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دڕندەکارە بەخێرایی هەنگاو هەڵبگرێ.

کەنعانی وێڕای هاوخەمی ڕاگەیاندنی لەگەڵ گەل و حکومەتی لوبنان پێداگریشی کرد کە کۆماری ئیسلامی لەو پەیوەندیەدا ئامادەی هەرچەشنە یارمەتی گەیاندنێکە بە گەل و حکومەتی لوبنان.

سەرپەیڤ