ئه‌یلوول 28, 2024 08:26 Asia/Tehran
  •  شەرمەزارکرانی پەلاماری سەر زاحیەی لوبنان لەلایەن ئێرانەوە

کاربەدەستانی ئێرانی بۆوێنە سەرۆک کۆمارو سەرۆکی مه جلسی و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پەلامارەکانی سەر زاحیەی لوبنانیان بەتوندی شەرمەزار کرد.

جگە لە شەرمەزارکرانی ئەو دڕندەکاریە لەلایەن مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆمارو بەڕێز قاڵیبافی سەرۆکی پارلمانی ییسلامی و کاربەدەستانی سەربازی و سیاسی،  ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارە تیرۆریستیەی زایۆنیستەکان بۆسەر زاحیەی لوبنان وتی ئەو پەلامارە دڕندانە کە بە بۆمبە پێشکەشیەکانی ڕژیمی ئەمریکا بەڕێوە چوو جگە لە پێشیلی دیاری یاساو ڕێوشوێنە نێونەتەوەیەکان و سەروەری خاکی لوبنان دڕندەکاریەکی ئاشکرای نێو شەڕو حاشاهەڵنەگەو بەبێ گومان ڕژیمی ئەمریکا هاوبەش و هاودەستی ئەو دڕندەکاریەی زایۆنیستەکانە.

کەنعانی وێڕای راگەیاندنی هاوپشتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ حکومەت و گەلی لوبنان وتی پەلاماری سەرشێتانەی ئەمڕۆی زایۆنیست و منداڵ کوژ بۆسەر بەیروت نیشاندەری قینی ئەو ڕژیمەیە لە خۆڕاگری لوبنان و داماویەکەی لە شەڕ لەگەڵ هێزە دلێرەکانی خۆڕاگری.

سەرپەیڤ