تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 09:06 Asia/Tehran
  •  قالیباف: ئەمریکا، مەرەسی سەگە هارەکەی قایم بکا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، هەڵمەتیی مووشەکیی ئێران بەدژ زایۆنییەکانی گەڕاندەوە بۆ هێز و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەرایەتی ژیرانەی شۆڕش و وتی: ئێمە خۆمان بۆ شێتایەتی شیمانەیی رژیمی زایۆنی ئامادە کردووەو بێتوو ئەو رژیمە دەسدرێژیی بکا، هێزمەندانەتر، زایۆنییەکان بەرەو لێکهەڵوەشان پاڵ پێوەدەنرێن.

محەممەد باقر قالیباف لە کۆڕی ئەمڕۆ چوارشەممەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا وتی: بەرنامەیەکی چاوەڕوان نەکراومان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن داڕشتووە. وەڵامی دواترمان لە ئاستێکی زۆرجیاوازتردا دەبێ، بۆیە گەر رژیمی زایۆنیستی دەسدرێژیی بکاتەسەر ئێران، ئەو رژیمە بەرەو هەڵوەشان دەچێ.

قالیباف وتیشی: دوێشەو، زاڵمگەلێک کە هەموو توانایان، هێرشی ئاسمانی و هەوڵی ترۆریستییە، لە ترسان هەڵدەلەرزین. بۆیە، ڕاسپێریمان بۆ ئەمریکا وەک لایەنگری رژیمی زایۆنیستی ئەوەیە کە مەرەسی سەگە هارەکەی پتەو بکا هەتا نە زەبر لەخۆی بدا و نە خاوەنەکەی تووشی کێشەو گرفت بکا.

سەرپەیڤ