تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 10:10 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بێتوو ڕژێمی زایۆنی بچووکترین هەڵەی دیکەی لێوە ببینرێ، وەڵامی کوشندەتر لە ئێران دەبینێ.

مەسعوود پزشکیان لە درێژەی سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ قەتەر ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ شاندێکی باڵای حەماس دیداری کرد و وتی: هەروا کە ڕژێمی زایۆنی بە تەنیایی ئەم هەموو جەنایەتەی پێ ناکرێ و پشتی بە ئەمریکا و ئەورووپا بەستووە، بەرەنگاربوونەوەیشی پێویستی بە پاڵپشتی و یەکدەنگیی موسڵمانان لەگەڵ خەڵکی مەزڵوومی فەلەستینە.سەرۆک کۆماری ئێران بە وەبەر ڕەخنەی توونددانی کردەوە و ئاکاری ڕیاکارانەی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە پاڵپشتی کردنی ڕژێمی زایۆنی بە ژێستی دیموکراسی و بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ وتی: ئەم وڵاتانە کە بەردەوام باسی مافی مرۆڤ و کەرامەتیی مرۆیی دەکەن، بە پشتیوانی کردن لەم ڕژێمە جەنایەتکارە سەلماندوویانە کە ئەو بابەتانە تەواو نامۆ و بێ مانایە بۆیان، گیانی مرۆڤەکان بەتایبەت ژن و منداڵ هیچ بایەخێکی نیەی بۆیان و هەموو بانگەشەکانیان درۆ و دەلەسەیە. 

پزشکیان ڕاشیگەیاند: بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی تووندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دواوە بوو و بێگومان بێتوو ئەم ڕژێمە  بچووکترین هەڵەیەکی دیکەی لێوە ببینرێ، وەڵامێکی یەکجار کوشندەتری لە ئێرانەوە بە نەسیب دەبێ. "محمد اسماعیل درویش" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس پێوەندیی نیوان ئێران و بەرەی خۆڕاگری بەتایبەت حەماسی بە پێوەندییەکی قووڵ و بتەو وەسف کرد و وتی: بنەما و فەلسەفەی پرۆژەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی داخستنی دۆسییەی فەلەستین و تیابردنی بە تەواوەتی مافەکانی فەلەستینییەکان بوو کە بە هۆی وشیاریی بەرەی خۆڕاگری ئەم پرۆژەیە تووشی شکست هات. محمد درویش ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگری سەرباری هەموو سەختی و سەخڵەتەکان، هەرگیز لە یەک دانابڕێن و دیسان پێکەوە غەززە ئاوەدان دەکەنەوە. خالد مەشعەل ئەندامی دیکەی مەکتەب سیاسیی حەماسیش لەم دیدارەدا بە پەسندانەوەی داکۆکییەکانی هەموو لایەنەکان و گرووپەکانی خۆڕاگری و لە سەروویانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خۆڕاگریی فەلەستین ڕایگەیاند: هەڵمەتی جێیشانازیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسکەوتی گەورەی زۆری هەبوو کە ڕەنگە گرینترینیان بووژاندنەوەی توانای پێشپێگرانەی بەرەی خۆڕاگری بوو. 

سەرپەیڤ