فەرماندەری ئەرتەشی ئێران : دوژمن کاری گەمژانە بکات وڵامی گەورەتر وەردەگرێت
فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتەگەلێکدا وشداری بە ڕژیمی زایونی دا لە حاند ئەنجام دانی هەر جۆرە کردوەیەکی گەمژانە .
سەید عەبدوالڕەحیم موسەوی فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد زایونیستەکان بڕوایان وایە بە تڕۆڕی شەهید نەسڕوڵڵا و فەرماندەکان ؛ حزبوڵڵا یان لەناو بردووە بەڵام ڕووداوەکانی گوڕەپانی شەڕ دەڵێت حزبوڵڵا هێزمەندتر بووە و ڕوژانە زەبرگەلی قورس لە دوژمن ئەدات . ناوبراو هەروەها وتی ئەگەر دوژمن بۆ وڵامدانەوە بە ئوپڕاسیونی وەعدەی سادقی دوو دەست بە کاری گەمژانە بدات وڵامێکی قورستر و مەزنتر وەردەگرێت .
فەرماندەری گشتی ئەرتەش بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە یەکێتیی گوڕەپانەکان ئێستا لەو پەڕی خۆی دایە و بەرەی خۆڕاگری زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی دوژمن و هاوپەیمانەکانی یەکگرتو و یەکڕیزە سەبارەت بە ئوپڕاسیونی یەمەنیەکانیش وتی : من وەک سەربازێکی کوماری ئیسلامی ئێران ستایشی یەمەنی گەورە و پشتیوانیەکانی لە گەلی مەزڵومی فەلەستین دەکەم .