سەفەری عێراقچی بۆ ئوردون
وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران کە لە دۆخی بێ دەنگ بوونی حکومەتەکانی ناوچە لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غەزە و لوبنان ئەرکی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە ئەستۆ گرتووە لە حەوتەمین سەفەرە ڕاوێژکاریەکانی خویدا سەفەری بۆ ئوردون کرد .
عەباسی عێراقچێ لە درێژەی سەفەرەکانی ناوچەیی خۆی و بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای ئوردونی بە پێشوازی فەرمی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەیشتە عەمان . ئەوە حەوتەمین وڵات لە سەفەرە ناوچەییەکانی وەزیری دەرەوەی ئێرانە لە پێناو درێژەی هەوڵە دیپلوماتیکەکانی ئێران بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و لوبنان .
بەرلەوەش وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەفەر بۆ لوبنان سوریا عەرەبستان قەتەر عێراق و عومان هەر لەم بارەوە وتووێژی تایبەتی ئەنجام دا بوو . ناوبراو دوای ئوردون سەردانی میسر و تورکیا دەکات . خولی نوێ سەفەرە ناوچەییەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پێتەختەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ناوچە لە بارودوخی ئاڵۆزی ناوچە نیشاندەری دیپلوماسی بێ وچانی تارانە کە بە پشتیوانی سەربازی پێشپێگرانە بۆ وڵامدانەوەی توندتری ئێران بە هەر پەلامارێکی ئەگەری تەلابیب دوای ئوپڕاسیونی وەعدەی سادقی دوو ئەنجام دەبێت .
عێراقچی بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستی سەرەکی ئێران لە مەڕ پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقام لە ناوچە وتیشی کە کوماری ئیسلامی ئێران لە کاتی هەوڵی هەمە لایەنە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامی ناوچە خاوەنی ئامادەیی تەواوە بۆ وڵامی شێلگیرانە و پەژیوان کەرەوە بە هەر جورە دەسدرێژکاری لە لایەن ڕژیمی زایونیەوە . ناوبراو جەختی کرد کە بەرپرسایەتی شوێنەواری پەرەی نائەمنی لە ناوچە لە ئەستوی ئەو ڕژیمە و لاگرانی سەرەکی ئەوان واتە ئەمریکا دەبێت .
ئەو ڕائێژکاریگەلە و سەفەرە ناوچەییگەلە لە کەشی ئاڵوز و هەستیاری ناوچە نیشاندەری پەیوەندی قووڵی میدانی و دیپلوماسی ئێرانە هەموو وڵاتانی ناوچە بەرپرسایەتیان هەیە کە لە ڕێگای هەوڵ بۆ ڕاگرتنی کوشتار و ژینوساید لە غەزە و کوتایی دان بە دەسدرێژکاریگەلی ڕژیمی داگیر کرەی زایونی هەموو هەوڵی خویان بە کار بێنن .