عەراقچی: هەموو ئامانجەکان لە ئیسراییل دیاری کراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432102-عەراقچی_هەموو_ئامانجەکان_لە_ئیسراییل_دیاری_کراون
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەر پەلامارێک بۆ سەر ئێران بە مانای دەرباز بوون لە هێڵە سوورەکانە، وتیشی کە هەموو ئامانجەکان لە ئیسراییل دیاری کراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 07:56 Asia/Tehran
  •  عەراقچی: هەموو ئامانجەکان لە ئیسراییل دیاری کراون

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەر پەلامارێک بۆ سەر ئێران بە مانای دەرباز بوون لە هێڵە سوورەکانە، وتیشی کە هەموو ئامانجەکان لە ئیسراییل دیاری کراون.

سەیدعەبباس عەراقچی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئن تی ڤیی تورکیا لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی میکانیزمی هاوکاریی ناوچەیی "سێ کۆ سێ" بە ئاماژە بەوەی کە ئیسراییل بە بێ ئەمریکا ناتوانێ ئەو جەنایەتانە لە غەززە و لوبنان بکات، وتیشی: هەموو چەک و کەرەستەی جەنگییەک کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەکاردەهێندرێ لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمریکا هاوپەیمانی زایۆنییەکانە و بێتوو شەڕێکی بەربڵاو لە ناوچەکە ڕوو بدات، ئەمریکا دەکێشرێتە نێو ئاگرەکەیەوە. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هیچ هێرشێک بە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە، ڕاشکاوانە رایگەیاند: هەموو ئامانجەکانی ئیسراییل دیاری کراون و وەڵامی شیاو دەدرێتەوە بە هەر چەشنە پەلامارێک کە بکرێتە سەر ئێران.