سەردار فەدەوی: ئێران و بەرەی خۆڕاگری ئامادەن
جێنشینی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: زایۆنیستەکان توانایی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێمەی نیە و دەبێ چاوەڕوانی وەڵام دانەوەی ئێمە بن.
سەردار فەدەوی جێنشینی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هەرجۆرە پەلامارێکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پاشگەزبوونەوەی ئێران لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیونی وەعدەی سادقی سێ بە دوور نازانین.
ناوبراو جەختی کرد، ئێران و بەرەی خۆڕاگری ئامادەن و زایۆنیستەکانیش توانایی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئێمەیان نیە و دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی ئێمە بن.
سەردار فەدەوی جەختی کرد، هەمارەکانی چەکەمەنی ئێمە بە ڕادەی پێویست چەک و ئیمکاناتییان بۆ پەلامار کردنە سەر زایۆنیستەکان تێدایە و ئێمە لەو بوارەدا هیچ کات درێغیمان لە کارو هەوڵدان نەکردووە. جوگرافیای ڕژێمی زایۆنیستی چکولەیە و ئێمە بانکێکمان لە ئامانجگەلی گەورە و کاریگەر لە ناوخۆی ئەو ڕژێمە هەیە.