تشرینی دووه‌م 13, 2024 11:53 Asia/Tehran
  •  قەرارگەی قودس: ١١ تیرۆریست لە سیستان وبەلوچستان کوژران یان دەسگیرکران

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئەمنیەتی قەرارگەی قودسی هێزەی زەوینی سپا وتی : لەماوەی ٤٨ ساعەتی ئەمدواییە چوارترۆریستی بەکریگیراوسەربە ڕژێمی زایۆنی کوژراون ، حەوت کەسیان دەسگیروپێنج کەسی تریان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشت کردووە.

سەردار ئەحمەدی شەفایی وتی: ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشتی قەرارگەی قودسی هێزەی زەوینی سپا بە بەشذاری یەکەکانی سابرین ، هێزی تایبەت، تەکاوەر، کۆپتەر، شەڕی ئیلکترونیکی ویەکەکانی جەماوەرپایەو بەسیج ویەکەگەلێک لە فەراجای پارێزگاوبڕیک لە کەسانی ئیتلاعاتی لەوان ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگا، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا وفەراجای پارێزگاهەروا خەرێکە ئەنجام دەبێت. وتیشی:

لەدرێژەی ئەم ئۆپراسیۆنەدا بە فەزڵی ئیلاهی بە هاوکاری وهەماهەنگی هێزەکانی ئیتلاعاتی وئۆپراسیۆن وهاوڕییەتی وهاوکاری جیی ڕێزی خەڵکی بەڕێز وشەریفی پارێزگا، لە ٤٨ ساعەتی ئەمدواییە ژماری چوارتیرۆریستی بەکریگیراو سەر بە ڕژێمی زایۆنی کوژراون وحەوت کەس لە هۆکارانی خۆفرۆش وبەکریگیراوی کەڵەپچە کراون وپێنج کەسی فرێوخواردویش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشت کرد. وتەبێژی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشت جەختی کرد:

ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشت لە ناوچە لەپیشداڕاگەێندراوەکانی قەرارگەی قودسی هێزەی زەوینی سپا بە عەزم وورەی جیدی وپاوەجیی هەتا بەدی هاتن وجێبەجێ کرانی  تۆکمە وتەواوی مەبەست وئامانجی ئۆپراسیۆن بەردەوام دەبێت.

 

 

سەرپەیڤ