پەیوەندییە گشتییەکانی سپا شەهادەتی سەردار پورهاشمی پشتڕاست کردەوە
پەیوەندیە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ئ ڕاگەیندراوێکدا باسی شەهید بوونی سەرداری پاسدار " کەیومەرس پورهاشمی " موستەشاری باڵای سەربازیی ئێرانی کرد لە سووریا
پەیوەندیە گشتیەکانی سپا ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕایگەیاند سەردار سەرتیپی دووهەم پاسدار کەیومەرس پور هاشمیی " ناسراو بە حاج هاشم لە بەرگریکارانی حەرەم و موستەشارانی سەربازیی باڵای سپا لە سووریا بە هِۆی پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی تڕوڕیستانی تەکفیری زایونیستی بۆسەر دەڤەری حەڵەب شەهید بوو . لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە : دوای شکستە ئیستڕاتژیکیەکەی ڕژێمی دڕندەکاری زایۆنی لە بەرەکانی غەزە و لوبناندا و دەسڕانەگەیشتن بە ئامانجە نەگریسەکانی لە هەمبەر بەرەی خوڕاگری ئیسلامی ؛ تڕوڕیستانی تەکفیری ژێر فەرمانی زایونیستە شکست خواردووەکان لە غەزە و باشووری لوبنان لە چەن ڕۆژی ڕابردووەوە جارێکی دیکە پەلاماری دڕندانەیان بو سەر سووریا دەسپێکردووە کە ڕووبەڕووی وەڵامی پتەوی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە بوتەوە . هەروەها لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە : لە ڕەوتی جەنایەتە نوێیەکانی گروپەکانی تڕوڕیستی تەکفیری زایونیستی لە دەڤەری حەڵەب سەرداری دلێری سپای ئیسلام سەرتیپی دووهەم ، پاسدار کەیومەرس پور هاشمی ناسراو بە حاج هاشم لە بەرگریکارانی دێرینی حەرەم و موستەشارانی باڵای سەربازیی ئێران لە سووریا شەهید کرا .