کانونی یه‌که‌م 09, 2024 14:50 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران: نیگەرانیی سەرەکیی ئێمە ڕەوشی خەڵکی سوریایە

باڵوێزی ئێران لە دیمەشق وتی: ئەو ڕەوتەی کە ئێستا لە سووریا هاتۆتە مەیدانەوە و بەنیازە دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێ ستراتژی و پلان و بەرنامەی خۆی بە شێوەیەکی جددی و لێبڕاوانە بگۆڕێ.

حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق لەو توێژێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند؛ نیگەرانی سەرەکیی ئێمە بارودۆخی خەڵکی سووریایە، بە سەرنجدان بە ڕەوشی هەنووکە، فرەچەشنی بیر وبۆچوونەکان و خۆوەردانی زۆری وڵاتانی جۆربە جۆر، ئەو مەترسییە لە ئارادایە کە ئاسایش لەم کۆمەڵگەیەدا نەمێنێ.

باڵوێزی ئێران لە دیمەشق بە ئاماژە بە هاتنی گرووپە چەکدارەکان بۆ دیمەشق وتی: ئەم مەسەلە پێشبینی دەکراو و لە ئاراستەی ئەم مەسەلەیەدا ئێمە تەگبیری پێویستمان لە باڵوێزخانەکەدا گرتبوویە بەر و کاتێکیش کە دەستدرێژی کرایە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا، دەتوانین بڵێین کە هیچکام لە هاوکارانی ئێمە لە هیچکام لە دام و دەزگە و ناوەندە جۆربەجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێو باڵاخانە و بێناکەدا نەبوون.

حسێن ئەکبەری هەروەها وتیشی دەستدرێژیی کردنە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق لە لایەن هەندێک گرووپەوە دژ بە  یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و ئەو گرووپانەی بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەم وڵاتە هاتوونەتە مەیدانەوە، دەبێ تەگبیری پێویست بۆ پێشگری بە دووپاتبوونەوەی ئەو چەشنە کردەوە و ئاکارانە بگرنە بەر.

سەرپەیڤ