غەریب ئابادی : دیارییکردنی چارەنووس تەنیا لە ئەستۆی خەڵکی سوریایە
جێگری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "گرووپی دۆستانی بێلایەن بۆ ئاشتی، ئاسایش و گەشەسەندنی پاوەجێ" لە عەشق ئاباد، جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەلەستین و لوبنان و سوریا کرد.
کازم غەریب ئابادی لە م دانیشتنە و لە وتەگەلێکدا بە ڕێز گرتن لە دەستپێشخەرییەکەی تورکەمنستان لە ناونانی ڕۆژی جیهانی بێلایەنی لەلایەن کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و داوای بەردەوام بوونی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی جیهانی کرد بۆ بەهێزکردنی فرەلایەنی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگە هاوبەشەکان.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دەستدرێژییەکانی ڕۆژانەی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین، لوبنان و سووریا، بێ هەڵوێستی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییانە ی شەرمەزار کرد و و جەختی کرد لەسەر بەرپرسایەتی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیریکردنی گەلی فەلەستین و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری .
غەریب ئابادی بە ئاماژەدان بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لە سووریا و داگیرکردنی بەشەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، ئەو دەستدرێژیانەی بە نیشانەیەکی دیکەی دەستدرێژی و فراوانخوازیی ڕژیم و بێ بایەخکردنی تەواوەتی یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و خوازیاری هەنگاوی کردەیی بوو لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەم دەستدرێژییانە ڕابگرێت