ئیسلامی: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی ئێران قەت بەرتەسک ناکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434085-ئیسلامی_تەکنۆلۆژیای_ناڤۆکیی_ئێران_قەت_بەرتەسک_ناکرێتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: بە ھەوڵ و تێکۆشانی لاوانی پسپۆڕی ئێران، تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە وڵات دا قەت بەرتەسک نابێتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2024 15:51 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی ئێران قەت بەرتەسک ناکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: بە ھەوڵ و تێکۆشانی لاوانی پسپۆڕی ئێران، تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە وڵات دا قەت بەرتەسک نابێتەوە.

محەممەد ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھێندێک لە وڵاتان لە ڕابردوودا خوازیاری ڕاگیرانی وەبەرھێنرانی ئاوی قورس لە ئێران دا بوون و تەنانەت پێشنیاری تێکدرانی دامەزراوەکانی ھاوپەیوەندیشیان دەکرد، وتیشی: ئەمڕۆکە ھەر ئەم ئاوی قورسە لەو بەرھەمە ھەرە گرینگانەیە کە لە پیشەسازیی جۆربەجۆر، لەوانە پزیشکی دا، بەکار دێت .

ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە وڵاتانی پاوانخواز ھەوڵ دەدعەن ھەتا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە بە تایبەت ناڤۆکی لە وڵاتانی ڕوولەگەشە پەک پێ بخەن، وتیشی: تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە ئێران دا قەت بەرتەسک ناکرێتەوە.