سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون دەکات
سەرۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی لە هاوتا نوێی لوبنانییەکەی جۆزێف عەون کرد و جەختی لەوەکردەوە کە به یه‌کگرتویی به‌سه‌ر ئیسرائیلدل زاڵ ده‌بن
مەسعود پزیشکیان نامه‌یه‌کی ئاڕاستەی جۆزێف عەون، سه‌رۆکی نوێی لوبنان کرد کە لە لایەن پەرلەمانی وڵاته‌که‌وه وەک سەرۆکی کۆماری لوبنان هەڵبژێردرا، وتی، "گومانی تێدا نییە کە بەهێزکردنی سەقامگیری و یەکگرتویی دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی تەماحی دوژمنی زایۆنیستی لە خاکی لوبنان ".
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی لوبنان کردبو، جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات.
باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان پۆستێک لەسەر پلاتفۆڕمی "X" بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تی، "پیرۆزبایی لە لوبنانی برا دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون وەک سەرۆکی کۆمار و چاوەڕوانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان دەکەین بە شێوەیەک کە خزمەت بکات بەرژەوەندی هاوبەشی هەردو وڵاتەکەمان".