کانونی دوھەم 28, 2025 07:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە کرانەئامانجی شارومەندانی لوبنانی لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەنایەتی تازەی رژیمی زایۆنی لە کردنەئامانجی هاووڵاتیانی لوبنانی کە لە کۆتایی مۆڵەتی شەست رۆژەی کۆتایی هاتنی داگیرکرانی باشوری لوبنان، بەرەو ماڵ و حاڵی خۆیان وەڕێکەوتبوون، شەرمەزار کرد.

"ئیسماعیل بەقایی" ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوە بە پێشێلکرانی ئاگربڕ لە باشوری لوبنان لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە، وێڕای بیرهێنانەوەی بەسەدان حاڵەتی بەزێندرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لەلایەن ئەو رژیمە داگیرکەرە لەماوەی شەست رۆژی ڕابردوودا، جەنایەتی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنی بەو پەڕی پەیمان شکینی و پێشێلکردنی ئاشکرای مافگەلی مرۆیانەو نمونەی ئاشکرای تاوانی جەنگی زانی و وتی: ئەمریکا و فەڕانسە وەک دەستەبەرکاران و چاودێرانی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ، بەرپرسیارن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: درێژەی ئامادەبوونی هێزە داگیرکەرەکان لە باشوری لوبنان، لەوێنەی بەردەوامیی دەسدرێژکاریی سەربازیی ئەو رژیمەیە بەدژ یەکپارچەیی خاک و سەروەریی نیشتمانیی لوبنان.

ناوبراو، جەختیشی کرد لەسەر پشتگریی بەتەواوەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت، گەل و خۆڕاگریی لوبنان لەهەمبەر پاوانخوازیی و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ