پەردە لادان لە یەکمین پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئێران
بە ئامادە بوونی سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران و فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس کەشتی هەڵگری فڕوکەی بێ فڕوکەوان سەردار شەهید بەهمەن باقری چووە ڕیزی پاپوڕی هێزی دەریایی سپای پاسدارنی شوڕشی ئیسلامی ئێران
سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی کەشتی هەڵگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،، ئاماژەی بە پێشکەوتنی ڕۆژانەی ئێران کرد لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی بواری سەربازی و وتی: تواناکانمان بە هیچ شێوەیەک دژی هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ نین و بنەمای ئێمە لەسەر برایەتی ئیسلامی و پەیوەندی دۆستانە و پەرەپێدانیان لەگەڵ دراوسێکانماندایە. پاپۆڕی شەهید باقری ، بە توانایی ئوپڕاسیونی ٢٢ هەزار مایل لە دەریادا، دەبێتە هۆی ئەوەی هێزی دەریایی ئێران بۆ ماوەی ساڵێک ئامادەبێت و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی پێویست بکات سووتەمەنی لە ئاوە دوورەکاندا پڕبکاتەوە. زیاد کردنی ئەم پاپۆڕە بە پاپۆڕی هێزی دەریایی سپای پاسداران هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی توانای بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوە دوورەکاندا و پاراستنی ئاسایشی بەرژەوەندییە نیشتمانیەکانی وڵات .