وتووێژی تەلەفونی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وپاکستان
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوتاپاکستانیەکەی ، لەپێوەندیەکی تەلەفونی دا لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە بەتایبەت دۆخی فەلەستینی داگیرکراو وپێوەندی دوولایەنە وتووێژیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ومحەممەد ئیسحاقداروەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان ، لەپێوەندیەکی تەلەفونی لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە بەتایبەت دۆخی فەلەستینی داگیرکراو وپێوەندی دوولایەنە وتووێژیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بە ڕێزگرتن لە داکۆکی وپشتیوانی حکومەت وخەڵکی موسوڵمانی پاکستان لەخۆڕاگری ڕەوای گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاروجینوساید وبەرەکۆژی ، گەڵالەی کۆچاندنی بە زۆرەملی گەلی فەلەستین لە غەززە لە سەروبەندی نەخشەی پاوانخوازانەی " لەناوبردنی فەلەستین" وەسف کرد وویڕای مەحکوم کردنی ئەم پیلانە ، خوازیاری هەڵوێست گرتنی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی لەدژی ئەم نەخشە کرێت وشومە بوو.
وەزیری کاروباری دەرەوە ئاماژەی دایە نەیارەتی مسۆگەرانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ گەڵالەی زاڵمانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی غەززە، گرینگایەتی دەورگیڕانی کارێگەری ڕیکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ بەرنگاربوونەوەی گەڵاڵەی پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لە فەلەستینی داگیرکراو وتی کە دانیشتنی نائاسایی وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ باس وبڕیارگرتن لەبارەی ئەم مەسەلە لەدەرفەتێکی باش وگۆنجاو بەڕێوە بچێت.