شوبات 22, 2025 19:10 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ وەزیر، جێگران و بەڕێوەبەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران ، کۆبوونەوە دژە زایۆنیەکان لە ڕۆژئاوایان نمونەی ڕودانی ئیرادەی ئیلاهی زانی.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ وەزیر، جێگران وبەڕێوەبەرانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی  ئێران، پاڕاستنی ورە وڕێکاری ئینقلابیی لە وەزاڕەتی ئیتلاعات لە درێژایی ساڵە بەردەوامەکانی تایبەتمەندی وئیمتیازە باشەکانی ئەم وەزاڕەتخانەیە ژماردو جەختیان کرد: وەزاڕەتی ئیتلاعات زەنجیرەیەکی ڕاستەقینەی ئینقلابی وپێبەند بە شۆڕشە وهەربەوجۆرە کە ئەندامانی   پێشووی ئەم وەزاڕەتە ، شۆڕشگیڕوئینقلابی ماونەتەوە، هێزە تازەکانیش لە ڕێبازی شۆڕش دا دەجوڵێنەوە کەئەمە نیعمەتێکی گەورەیە.

بەڕێزیان هەروەها بە پیداگری لەسەر هاوکاری وهەماهەنگی دەزگاکانی هەواڵگری وئیتلاعاتی لەگەڵ یەکتر لەهەموو ئاستەکان، سەرنجی تایبەتی زەنجیرەکانی ئیتلاعاتی بۆڕاسپاردەی ئەخلاقی وپرس ومەسەلە مەعنەویەکانیشی بە گرینگ وپێویست وزەروری زانی.

ئیمام خامنەیی لە بەشێکی تر لە فەرمایشەکانی دا دەرخستنی تازەیی وشادابی ئینقلابی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان وهاتنە ناوگۆڕەپانی گەنجان وتازە لاوانی بۆ بەرگری کردن لە شۆڕشی بە پیی بارستای بەرفراوانی دوژمنایەتیەکان لەدژی نزامی ئیسلامی بە نیشانەی ئیرادەی پەروەردگاربۆ پیشکەوتنی ئیسلام لە بواروبەستێنی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی ووتی: نمونەیەکی تر لە ڕوودانی ئیرادەی ئیلاهی ، کۆبوونەوە دژە زایۆنیەکان لە ئوروپا وتەنانەت ئەمریکا وبەر زبوونەوەی بەرچاوی داکۆکی وپشتیوانی بیروهزری گشتیی جیهان لە خەڵکی فەلەستینە .

لەسەرەتای ئەم دیداروچاوپێکەوتنەدا ، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ، ڕاپۆرتێکی لە کاروکردە وبەرنامەکانی ئەم وەزاڕەتخانەیە لە پۆچەڵ کردنەوەی هەڕەشە وگۆڕەشەکانی ئاسایشتی وزەبرگەیاندن لە دەزگاکانی هه والگری  وشۆڤاری دوژمن ڕاگەیاند.  

سەرپەیڤ