ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دەیخاتە پاڵی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436545-ئینگلیز_بەرپرسیارە_بەرامبەر_بەو_تۆمەتانەی_دەیخاتە_پاڵی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دێخاتە پاڵی خەڵکی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2025 16:27 Asia/Tehran
  • ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دەیخاتە پاڵی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دێخاتە پاڵی خەڵکی ئێران.

  ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە تۆمەتەکانی حکومەتی ئینگلیز دژ بە ئێران پێیداگرت: هەر حکومەتێک کە تۆمەتی بێ بنەما بخاتە پاڵی گەلی ئێران و یا کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژ بە ئەم گەلە ئەنجام دات، دەبێ وەڵامدەر بێ. بەقایی بە ئاماژە بە چەواشەکاریی گەمژانەی ئینگلیز دژ بە ئێران نووسی: ئێران بە شتێک تۆمەتبار دەکەن کە خۆتان تێیدا شارزان، خۆهەڵقورتاندنە کاروباری ناوخۆیی گەلان.

 حکوومەتی ئینگلیز سوور و پێداگرە لە سەر بیروهزری نائاوەزمەندانە و دوژمنکارانەی سەبارەت بە ئێرانییەکان، بەم ئامانجەی کە تاوان و کەتنەکانی خۆی بشارێتەوە، چ وەکوو پشتیوانی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و چ وەکوو پشتیوانی تیرۆریزمی دژ بە ئێران.